قایمقامی شنگال: داوای ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌ له‌ ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ده‌كات
  2019-08-17       895       

قایمقامی شنگال رایده‌گه‌یه‌نێت  ''داوایان لە باڵوێزخانەی ئەمەریكا و هەردو حكومەتی عێراق و هەرێم كردووە بۆ دەركردنی پەكەكە لە شارۆكەكە و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و دامەزراندنی ناوچەیەكی جیاكەرەوە''. 

ئاوێنه‌: مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال  ئاشكرای كرد  ''وه‌ك بەڕێوەبەری ناوخۆیی فەرمی شنگال داوای لە هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان و واشنتن كردوە بۆ دامەزراندنی ناوچەیەكی جیاكەرەوە لە شنگال بۆ لەخۆگرتنی پارتی كرێكارانی كوردستان، رونی كردەوە، سبەی ئەو داواكارییە رەوانەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین و باڵوێزخانەی ئەمەریكاش زانیاری لەوبارەوە هەیە''. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، شارۆچكەی شنگال روبەڕوی هەڕەشەیەكی ناوخۆیی و دەرەكی بوەتەوە و پێویستی بە چاودێرییەكی ورد هەیە بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری و كردنەوەی دەرگا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی.

لە 13ی ئەم مانگە قایمقامی شنگال لە بەیاننامەیەكدا سكاڵای بونی شنگالی بۆ پەناگەیەك بۆ چەكدارانی پەكەكە راگەیاند ''كاری رفاندن و سەپاندنی بەرتیل و سەرانە و سزادانی بێ دادگاییكردن پێڕەو دەكەن و هەموو ئەوانەش لەبەرچاوی سوپای عێراقی و هێزەكانی حەشدی شەعبی، جیا لەوەی شارۆكەكە بووەتە سەرچاوەیەك بۆ پاڵپشتیكردن و چەكداریكردنی ئەو پارتە''. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×