رانیە..كچێكی شەش ساڵان بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدا
  2019-08-18       513       

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ٤:۰۰ لە شاری ڕانیە گەڕەکی شەهیدان کچێکی تەمەن ٦ ساڵ لە خانویەکی نزیک ماڵەکەیان تەزوی کارەبا لێی داوە و بەهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە ئەو كچە منداڵە ناوی (ع. ر.)و بەڕەگەز عەرەبەو خەڵکی عێڕاقە لەکاتێکدا بۆ یاریکردن لەگەڵ منداڵانی گەڕەکەکەیان دەچێتە ناو ئەو خانوەی کە هەیکەلەو تەواو نەکراوە، بەڵام کارەبای لەسەر بوە، لەکاتی یاریکردن تەزوی کارەبا لێی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە تەرمی منداڵەكە بەڕێکراوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و دواتر گوازرایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. 

ئەوەشی خستۆتەڕو كە مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×