تۆمەتبارێك لەكەركوك هەڵدێت و لەهەولێر دەستگیردەكرێت
  2019-08-18       713       

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی تۆمەتبارێك لە پارێزگای كەركوك هەڵھاتوە كە سزای 15 ساڵ زیندانی هەبوە، ئەمڕۆ یەكشەممە لەلایەن هێزەكانیانەوە لە هەولێر دەستگیركراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند، دوای هەڵهاتنی تۆمەتبارێک لە پارێزگای کەرکوک بۆ سنوری پارێزگای هەولێر كە بۆ ماوەی ۱٥ ساڵ سزای زیندانی هەبوە بە پێی ماددەکانی (٤٥٦، ٤٤۳، ۲٦۷)، ئەمڕۆ لەلایەن هێزەكیانیانەوە دەستگیر کراوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی هەولێر لە ڕاکردنی ئەم تۆمەتبارە، تیمێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەسەرپەرشتی (مقەدەم/ سالار صالح احمد) بەهاوکاری لەگەڵ چەند پۆلیسێک توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و دواتر ڕادەستی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک کرایەوەو نێردراوە بۆ پارێزگای کەرکوک.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×