لە سلێمانی نرخی بەنزین دادەبەزێت
  2024-01-08       865       

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین لە بەنزینخانەکان دادەبەزێت.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی  ڕایگەیاند، لە کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە هەر سێ جۆرەکەی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر بۆ هەر لیترێك ٢٥ دینار دادەبەزێت، بەپێی توانا هەوڵدەدەین نرخەکەی زیاتر داببەزینین.

بەهمەن شێخ قادر، سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی نرخی بەنزین ڕایگەیاند بەرهەمی ناوخۆ زۆرە و خواست لەسەری کەمە، هاوکات بەنزینە ٧٥٠ دینارییەکەی ناوخۆ کوالیتی باشتر بووە بەراورد بە پێشتر خواستی هاووڵاتییان لەسەری زیادی کردووە کە لە ٥ بۆ ٦ بەنزینخانەی ناو شاری سلێمانی دەفرۆشرێت.

هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی لیتریک بەنزینی نۆرماڵ لە ٩٠٠ دینارەوە دەبێتە 875 دینار، موحەسەن لە ١١٢٥ دینارەوە دەبێتە ١١٠٠ دینار و نرخی بەنزینی سوپەر کە ١٢٧٥ دینارە دەبێتە ١٢٥٠.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×