نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
  2024-01-08       728       

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و زیاتر لە لەسەدا 4ی بەهای خۆی لەدەستدا.

ئاوێنە: لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 83 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 70 دۆلارو 68 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی ئەوەوەیە كە دوێنێ یەكشەممە سعودیە نرخی نەوتی خۆی بۆ بازاڕەكانی ئاسیا داشكاند بۆ ئەوەی بتوانێت ركابەری بكات و هەروەها بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردودا بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتی ئۆپیكەوە زیادیكردوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە هەفتەی یەكەمی ساڵی 2024دا نرخی هەردو جۆرە نەوتەكە زیاتر لە 2% بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی بو ئەوەش بەهۆی هێرشەكانی حوسییەكانی یەمەن بۆ سەر كەشتییەكان لە دەریای سور.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×