بەهاى دۆلار و زێڕ بەرزبوونەوە و نرخى نەوت دابەزی
  2024-01-09       749       

نرخى گرامێک زێر بە ٦٥ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕى دوو هەزار دینار بەرزبووەوە، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بڕى ٤٠٠ دینار بەرزبووەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت دابەزى.

ئاوێنە: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ١٠ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٠ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى یەک دۆلار دابەزى.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٥ هەزار و ٣٧٠ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٣٣ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٥ دۆلار و ٣٧ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى دوو هەزار دینار بەرزبووەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٧٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣١ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٨ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٣ هەزار و ٥٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٤٠٠ دینار بەرزبووەوە بەوپێەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٥٣ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ٤٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە دوو هەزار و ٩٨٥ لیرەى تورکى.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×