نرخی دراوەكان و زێر و نەوت لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
  2024-01-10       756       

نرخى گرامێک زێر بە ٦٥ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە جێگیرى مایەوە، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بڕى ٢٠٠ دینار بەرزبوەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بەرزبووەوە.

ئاوێنە: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ٩٤ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٢ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى یەک دۆلار بەرزبووەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٥ هەزار و ١٢٧ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٢٥ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٥ دۆلار و ١٣ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە جێگیرى مایەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٧٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣١ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٨ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٣ هەزار و ٩٥٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٢٠٠ دینار بەرزبووەوە بەوپێەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٥٣ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ٤٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە دوو هەزار و ٩٨٥ لیرەى تورکى.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×