حكومه‌تى هه‌رێم بۆ كاركردن به‌دینار له‌برى دۆلار چاوه‌ڕوانى به‌غدایه‌
  2024-01-11       678       

وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ئاشكرایده‌كات، بۆ كاركردن به‌دینار له‌برى دۆلار، چاوه‌ڕوانى حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت:"هەرکاتێک بڕیاری کۆتایی لەبارەوە درا، ئێمە وەکو دەستەی وەبەرهێنان کاری پێدەکەین".

بەرگەشت ئاکرەیی وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم بەمیدیاى نزیك له‌پارتى وتوه‌، "وەکو دەستەی وەبەرهێنان، چاوەڕوانى دوایین بڕیاری بەغداین، بۆ مامەڵەکردنی دینار له‌برى دۆلار،  ئەو بابەتانەی کە پەیوەستە بەمامەڵەکردن بەدینار لەبرى دۆلار هەرکاتێک بڕیاری کۆتایی لەبارەوە درا، ئێمە وەکو دەستەی وەبەرهێنان کاری پێدەکەین".

ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه‌، "تەنها گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە کراوەو گفتوگۆ هەبوە، وەبەرەهێنەکانیش پێشوازییان لەو بڕیارە کردوە، ماوەتەوە لەسەر ناوەڕۆکێک ڕێکبکەوین کە بەهۆی ناجێگیری بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار دەبێ نرخێک دیاریبکرێت، بۆ ئەوەی هەردولا وەبەرهێنەران‌و هاوڵاتییان زیانمەند نەبن، هەروەها نەبێتە بارگرانی لەسەر ئەو هاوڵاتییانەی قیستی پڕۆژەکانی نیشتەجێبونیان لەسەرە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×