دڵنیای لە بەردەوامی هاتوچۆی دەریایی لە کەناڵی سوێس دەدرێت
  2024-01-12       822       

سەرۆکی دەسەتەی دەسەڵاتی کەناڵی سوێس رایگەیاند، “بە هیچ شێوەیەک ئەو هەواڵانە راست نییە کە باس لە راگرتنی هاتوچۆی دەریای لە کەناڵەکە دەکەن و هاتوچۆکردن بەردەوامە”.

ئوسامە ڕەبیع، سەرۆکی دەسەتەی دەسەڵاتی کەناڵی سوێس ئەوەی خستەڕوو، “ئەو هەواڵانەی باس لە راگرتنی هاتوچۆی دەریای لە کەناڵەکە دەکەن بۆ ماوەیەکی کاتی لە ئەنجامی پێشهاتەکانی ناوچەی باب ئەلمەندەب راست نین و هاتوچۆی لە هەردوو ئاڕاستەی کەناڵەکەدا بەردەوامە”.

پێشتر لە میدیا جیهانی و میسڕییەکان بڵاوکرابووەوە کە بەهۆی بارودۆخی ئاڵۆزی دەریای سوور بۆ ماوەیەکی کاتی رێگای هاتوچۆی کەناڵی سوێس داخراوە و هیچ کەشتییەک ناتوانێت هاتوچۆی تێدا بکات.

لەبارەی ژمارەی ئەو کەشتیانەی بە کەنالەکەدا تێپەڕیون ئوسامە ڕەبیع دەڵێت، “هاتوچۆی کەشتییەکان سەلمێنەری ئەوە بوون کە هاتوچۆکردن بەردەوام بووە و ئەمڕۆ 44 کەشتی بە هەردوو ئاڕاستەکەدا گەشتیان کردووە”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×