بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی لە سلێمانی كۆبوونەوە
  2019-08-19       428       
بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان له‌سه‌ر ئاستی باڵا  لە سلێمانی كۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی هەرێم و ناوچەكەیان كرد.

ئاوێنه‌: به‌یانی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و شاندێکی یاوەری سەردانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانیان کرد لە سلێمانی و لەلایەن سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری یەکگرتوی ئیسلامیی و بەرپرسانی ئەو حزبەوە پێشوازییان لێکرا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، لەو کۆبونەوەیەدا تاووتوێی هەلومەرجی ئێستای هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە کرا و جەخت لەسەر پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و تەبایی و یەکڕیزیی نێوان لایه‌نه‌كان كرایه‌وه‌.

هه‌روه‌ك جەختیشکراوەتەوه‌ لەسەر ئەوەی ده‌بێت لایه‌نه‌كان به‌ ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ رۆڵ و ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆیان به‌ جێبهێنن و هه‌نگاوی كاریگه‌ر بنێن بۆ چاكسازیی راسته‌قینه‌ و كۆتایهێنان به‌ نه‌هامه‌تیه‌كان و‌ "پێویسته‌ هه‌م یه‌كگرتوو وه‌ك ئۆپۆزسیۆن و هه‌م لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌ حکومەت رۆڵی ئه‌رێنی له‌ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان ببینن وه‌ هه‌ستیاری قۆناغه‌كه‌ش له‌به‌رچاو بگرن"، راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وای وتووه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×