2019-08-20   1424     
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق راگەینراوێکی بڵاو کردەوە رایدەگەیەنێت ''رۆژی ٢١ی ئه‌یلول زەنگی یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت''.
ئاوێنه: دوای ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە کە تێیدا تاوتوێی ١٢ تەوەر کرا و ژمارەیەک بڕیار بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەرکران ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستانی عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ''بەپێى بریارى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتى پەروەردە،بریاردراوە ١ى ئه‌یلول مامۆستایان ده‌ستبه‌كاربن و ٢١ى ئه‌یلولیش یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنه''.
ئه‌مه‌ی خوارەوەش ده‌قی راگەیەندکراوەکەیە:
پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا بورهان عه‌بدوڵڵا تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كارگێڕی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان له پارێزگاكان و په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان له‌گه‌ڵ پیاده‌كردنی پێوه‌ری چاودێری پێویست.
– رۆژی ١ـی ئه‌یلول بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی مامۆستایان دیاریكرا، رۆژی 21ـی ئه‌یلوولیش یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٩– ٢٠٢٠له هه‌رێمی كوردستان.
– پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی میلاكاتی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له سه‌نته‌ری پارێزگاكان به سه‌رۆكایه‌تی راوێژكار بورهان عه‌بدوڵڵا و ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ره‌حمان، شیلان خه‌لیل جونێد، جه‌لال هه‌مزه كاكه‌شین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پارێزگاكان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١.
پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی میكانیزمێك سه‌باره‌ت به دانانی بانكی پرسیاره‌كان تایبه‌ت به ئه‌زموونه‌كانی قۆناخی ١٢ی ئاماده‌یی به سه‌رۆكایه‌تی كه‌ریم له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان و ئه‌ندامییه‌تی كاوه عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان. كه پێویسته له ماوه‌ی چوار مانگدا كاره‌كانیان ته‌واوبێت.
رێگه‌نه‌دان به كردنه‌وه‌ی خولی به‌هێزكردن و وتنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌و په‌یمانگه پیشه‌ییانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه مۆڵه‌تی پیشه‌ییان پێدراوه، ناكرێت بیناكانیان به‌كاربهێنن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وانه‌كانی به‌هێزكردن و وتنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندن.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به ئینگلیزیكردنی هه‌ردو بابه‌تی بیركاری و زاسته گشتییه‌كان تایبه‌ت به قۆناخی فێركردنی بنه‌ڕه‌تی، كه له ساڵی خوێندنی ٢٠١٥– ٢٠١٦وه ده‌ستی پێكردوه، هاوكات بڕیاردرا بۆ گرنگیدان به خوێندنی زمانی ئینگلیزی، راوێژ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پسپۆرانی بواری زمان له زانكۆكانی كوردستان بكرێت له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه.
پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری په‌روه‌رده و ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌ك له راوێژكاران: بورهان عه‌بدوڵڵا عادل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان مه‌ریوان به‌گۆك و به‌كر كه‌ریم، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكومییه‌كان به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه و به‌دواداچوون له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (14)ـی ساڵی ٢٠١٢و رێنمایی ژماره (١)ـی ساڵی ٢٠١٦باخچه‌و قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومییه‌كان.