ئاسایشیی سلێمانی: دوو کەس بەتۆمەتی تەقەکردنی هەرەمەکی و پشێوی نانەوە دەستگیرکران
  2019-08-20       518       
ئاسایشیی سلێمانی رایگەیاند ''دوو کەس بەهۆی تەقەکردن و دروست کردنی ئاژاوەگێڕی لە شارۆچکەی چەمچەماڵ دەستگیرکراون''.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا کە ئەو دوو کەسە بە بەئۆتۆمبێلێک لەناو چەمچەماڵدا بەبێ هۆ تەقەیان کردووە وئەوەش بووەتە هۆی دروست بوونی دڵەراوکێ.

راگەیەندراوی ئاسایشی سلێمانی بەم جۆرە بوو:

پاش ئەوەی کەسەر لەبەیانی ئەمڕۆ ۲۰ ئابی ۲۰۱۹ دوو کەس بەئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی لەناو قەزای چەمچەماڵدا تەقەیان دەکردوو ترس و دڵەڕاوکێیان خستبۆیە ناو هاوڵاتیانی شار دەست بەجێ لەلایەن هیزەکانی بەڕێوە بەرایەتی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانیەوە دەست گیر کران و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەند و دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە

وەهەروەها لەماوەی دە ڕۆژدا ۷حەوت کەسی تر بەتۆ مەتی تەقەکردنی هەرەمەکی دەست گیر کراون و سەرجەمی ئەوکەسانە بەندن وە دڵنیایی تەواو ئەدەین بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی چەمچەماڵ و دەوروبەری کە لەهیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت کە ببێتە هۆی پشێوی نانەوە لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیکەماندا۰

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×