پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی دیاربه‌كر
  2019-08-20       713       

دوای ئەوەی لە دیاربەکر سەرۆکی هەڵبژێردراوی شارەوانی بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان ئەنجامداو بەشێوەیەکی توند لەلایەن پۆلیسەوە هێرش کرایە سەریان.

ئاوێنه‌: دوای لابردنی سێلچیک میزراکلی لە پۆستی سەرۆک شارەوانی دیاربەکرم هاوڵاتیان لەبەردەم شارەوانی شارەکەدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، پۆلیس بەشێوەیەکی توند هێرشکرایە سەر خۆپیساندەران. 

یەکێک لەو کەسانەی کە لەلایەن پۆلیسەوە هێرشی کرابووە سەر بە کەناڵی ئارتی تیڤی ڕاگەیاند، ''چیان لەدەست دێت با بیکەن، ناتوانن هەرچیان ویست بە هاوڵاتیانی بکەن ئەوان وەک دەسەڵاتی تاکڕەوانە ناتوانن مامەڵە بکەن''.

دوای ئەوەی لەبەردەم شارەوانی دیاربەکردا پۆلیس هێرشی کرە سەر خۆپیشاندەران، هاوڵاتیان چونە نێو شەقامەکانی دەوروبەری شارەوانیەوە، بەڵام پۆلیس بەدوایاندا ڕۆشت و سێ جار هێرشی توندی کردە سەر خۆپیشاندەران. سەرەڕای ئەم هێرشە توندانەی پۆلیس بەڵام خۆپیشاندانەکان دژی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بەردەوامی هەیە.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە بیانوی ئەوەی کە ''پەیوەندیان بە ڕێکخراوی تیرۆرستیەوە هەیە و پاڵپشتی تیرۆر''یان کردووە سەرۆک شارەوانی سێ پارێزگای کوردی دیاربەکرو وان و ماردینی لەسەرکار دورخستەوەو لەجێیان سەرۆک شارەوانی سەر بە ئاکەپە دانران.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×