ئەحمەد حاجی رەشید: هه‌رێم ده‌بێت ئه‌م چوار دۆسیه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایی بكاته‌وه‌
  2019-08-20       1422       
ئەحمەد حاجی رەشید

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ چوار دۆسیه‌ له‌نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌نددا هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ڕێی‌ وه‌فدی‌ هونه‌ریی شاره‌زاوه‌ یه‌كلایان بكاته‌وه‌.

ئاوێنه‌: ئەحمەد حاجی رەشید له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، "قەرزەکانی هەرێم کە بەپێی هەندێ سەرچاوەی نافەرمی هەرێم بڕی (24) ملیار دۆلار قەرزار بار بوە لەو كاتەوەی پشکی بوجەی بۆ نەهاتوە، بۆیە هەرێم چۆن بتوانێت ئەم قەرزانە شەرعیەت پێبدات تا دەوڵەتی ئیتیحادی لەئەستۆی خۆی بگرێت، چونکە قەرز لەدەوڵەتی ئیتیحادی دەبێت بەیاسا ڕێک بخرێت‌و رێكخراوە"

ناوبراو دەڵێت، "دەبێت هەرێم بتوانێت بەراورد بکات لەتەواوی قەرزەکانی عێراق‌و دابەزین‌و بەکارهێنانی یەدەکی نەختینەیی کە بەوردی لای ئێمەی پەرلەمانتاران هەیە".

ئەحمەد حاجی رەشید له‌رونكردنه‌وه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی‌، "هەرێم دەبێت بزانێت بەغداد چەندی لە (جەولاتی تراخیص) سەرفکردوەو کەموکوڕیەکانی دیراسە بکات‌و بۆشاییەکانی بەهەند وەربگرێت‌و لەو بەراوردانەدا بتوانێت بەغداد رازی بکات كە بۆ هەرێم بۆ گرێبەستی بەشداری بەرهەمی هەڵبژاردوەو ئەم دۆسیەش کەم تا زۆر لای ئێمەی پەرلەمانتاران دەست دەکەوێت".

رونیشیكردۆته‌وه‌، "ئەوەندەی من بزانم هەرێم داوای پشکی لەسەدا 17٪ دەکاتەوە، بەڵام بەبڕوای من دەبێت هەرێم لەبوجەدا دانوستان لەسەر هەیکەلیەتی یاسای بوجە بکاتەوە، قازانجی زیاتر دەکات، بۆ ئەمەش لەهەرێم شارەزای باشمان هەیە کە بتوانن لەم دۆسیەدا پشتیان پێببەستین بەتایبەت ئەم ناوانە،(یاسین نەریمان، هەرسێ بەرێوەبەری بەشەکانی بودجە لەوەزارەتی دارایی کاک عبداللەو کاک نادرو خاتو پەریخان). هەروەها د فازڵ نەبی‌و د ئەحمەد چاوشین جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی خولی دوەمی پەرلەمانی ئیتیحادی)، هەندی کەسی دیکە لەلیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق‌و هەرێم".

لەبارەی خاڵی چوارەمی ئەو دۆسیانەی دەكرێت لەنێوان بەغداو هەرێم گفتوگۆی لەسەر بكرێت، ناوبراو نوسیویەتی، "داهاتەکانی نا نەوتی بەتایبەت داهاتی گومرگ‌و باجەکان کە چەند کەسایەتیەکی وەک مامۆستا حسین بەرێوەبەری گومرگی کەلار چەند کەسێکی دیکە لەوردەکاریەکان شارەزان".

پێشنیاریش دەكات كە دۆسەی گەنمی جوتیاران زیادبكرێت بۆ دانوستانەكانی نێوان هەرێم‌و بەغداد.

لەكۆتایی رونكردنه‌وه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی‌، "ئەم پێشنیارانەم لەدڵسۆزیمە بۆ خەڵکی کوردستان بۆ ئەوەم نیە خۆم بەشداری پێبکەن لەشاندەکاندا، چونکە من نیازی بەشداری هیچ شاندێکم نیە هەوڵی خۆم لەگەڵ سێ ئەندامە کوردەکەی لێژنەی داراییدا چڕدەکەمەوە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان".

ده‌قی‌ رونكردنه‌وه‌كه‌:


دۆسیەکانی دانوستانی نێوان هەرێم‌و بغداد

ئەوەندەی من ئاگادار بم نیوان هەرێم و بغداد چوار دۆسیە هەیە کە دەبیت هەرێم شاندێکی هونەری زۆر شارەزای هەبێت تابتوانێت بەسەرکەوتویی بابەتەکان بە بەرژەوەندی هەردولا کۆتاییان پێ بێنێت و پاشان شاندی سیاسی کە سەرۆکی حکومەتە واژوی بکات و نوینەرانی خەڵکی هەرێم لە وەزارەتە ئیتیحادیەکان داخلی یاساکانی بکەن بەتایبەت یاسای بوجەو پەرلەمانتارانی کورد لە بغداد بتوانن چاودێری و بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێکەوتنەکە بەوردی بکەن:
دۆسیەکان :

۱_ قەرزەکانی هەرێم کە بە پێی هەندی سەرچاوەی نافەرمی هەرێم بڕی (۲٤) ملیار دۆلار قەرزار بار بۆە لەوەتی پشکی بوجەی بۆ نەهاتوە بۆیە هەرێم چۆن بتوانێت ئەم قەرزانە شەرعیەت پێبدات تا دەوڵەتی ئیتیحادی لەئەستۆی خۆی بگرێت چونکە قەرز لە دەوڵەتی ئیتیحادی دەبێت بە یاسا ڕێک بخرێت و خراوە.

دەبێت هەرێم بتوانێت مقارەنە بکات لە تەواوی قەرزەکانی عێراق و دابەزین و بەکارهێنانی یەدەکی نەختێنەیی کە بەوردی لای ئیمە ی پەرلەمانتاران هەیە.

۲_ دۆسیەی نەوت :هەرێم دەبێت بزانێت بغداد چەندی لە جەولاتی تراخیص سەرف کردوە وکەم کوڕیەکانی دراسە بکات و بۆشاییەکانی بەهەند وەرگرێت و لەو مقارەنەدا بتوانێت بغداد قایل بکات بۆ کە هەێم بۆ گرێبەستی بەشداری بەرهەمی هەڵبژاردوە و ئەم دۆسیە ش کەم تازۆر لای ئیەی پەرلەمانتاران دەست دەکەوێت.

۳_ پشکی هەرێم لە بوجە: ئەوەندەی من بزانم هەرێم داوای پشکی لە سەدا ۱۷٪ دەکاتەوە بەڵام بە بڕوای من دەبێت هەرێم لە بوجەدا دانوستان لەسەر هەیکەلیەتی یاسای بوجە بکاتەوە قازانجی زیاتر دەکات ئەمەشیان لە هەرێم شارەزای باشمان هەن کە بتوا نن لەم دۆسیەدا پشتیان پێببەستین بەتایبەت ئەم ناوانە
(یاسین نەریمان ،هەرسێ بەرێوەبەری بەشەکانی بوجە لە وەزارەتی دارایی کاک عبداللە و کاک نادر وخاتوو پەریخان)
هەروەها د فازڵ نبی و د احمد چاوشین جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی خولی دووەمی پەرلمانی ئیتیحادی)
هەندی کەسی دیکە لە لێژنەی دارای پەرلەمانی عێراق و هەرێم .

٤_ داهاتەکانی نانەوتی بەتایبەت داهاتی گومرگ و باجەکان کە چەند کەسایەتیەکی وەک مامۆستا حسین بەرێوەبەری گومرگی کەلار چەند کەسیکی دیکە لە وردەکاریەکان شارەزان .

٥_ ئەم دۆسیەی پینجەمە خواستی منە کە زیاد بکریت بۆ دانوستان ئەویش گەنمی جوتیارانە.

ئەم پێشنیارانەم لە دڵسۆزیمە بۆ خەڵکی کوردستان بۆ ئەوەم نیە خۆم بە شداری پیبکەن لە شاندەکاندا چونکە من نیازی بەشداری هیچ شاندێکم نی هەوڵی خۆم لەگە ڵ سێ ئەندامەکوردەکەی لێژنەی دارایدا چر دەکەمەوە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان.
بەهیوای سەرکەوتن
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×