پۆلیسی هه‌ولێر: بکوژانی مێردمنداڵەکەی شه‌وی رابردو دەستگیر کران
  2019-08-21       1447       
پۆلیسی هەولێر بكوژی مێر منداڵێكی لە هەولێر ڕاگەیاند ''دوای ئەوەی ئاگادار كراونەتەوە كە تەرمێك لە جووتسایدی لاوان هەیە و مێر منداڵێك لەلایەن دوو هاوڕێی خۆیەوە كوژراوە''.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەممه‌ 21ی ئاب، پۆلیسی هەولێر ڕای گەیاند، ''دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیس بەبوونی تەرمێك لە جووت سایدی لاوان، پۆلیس دەستبەجێ گەیشتە شوێنی ڕووداو، دەركەوت كەو مێرمنداڵێك كوژراوە، تەرمەكەیان هەڵگرتەوە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشكی دادی كرا''.

فەرهاد عەزیز بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی بنەسڵاوە وردەكاری خستووەتەڕوو ئاماژەی بەوە كردووە كە ئاگادار كراونەتەوە بەبوونی تەرمێك لە جووت سایدی لاوان، لە میانەی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە دوێنی20ی ئاب سەعات 11ی نیوەڕۆ مێرمنداڵێك بەناوی ئەحمەد غەدیر تەمەن  10ساڵ لەلایەن دوو هاوڕێی بەناوی (هـ.ا.ر.)  تەمەن (14) ساڵ، (ر.س.م)، تەمەن (16) ساڵ كوژراوە.

ڕوونیشی كردەوە كە لە هەمان ڕۆژ توانراوە هەردوو تۆمەتبار بگیرێن و دانیان بە تاوانەكەیاندانا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان  بۆ كراوەتەوە. ئاماژەی بەوەشداوە، دادوەر بڕیاریداوە  بەبەندکردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤۰٦) لە یاسای سزادانی عێراقی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×