2019-08-21   618     
ده‌سته‌ی گشتیی گومرگه‌كانی عێراق بە بڕیاری وەزیری دارایی عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
ئاوێنه: به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق کە واژۆی د. فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری دارایی عێراقی لەسەرە، مونزیر عه‌بدولئه‌میر حه‌سه‌ن له ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سته‌ی گشتیی گومرگه‌كان دوورخراوەتەوە.
مونزیر عه‌بدولئه‌میر حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه کۆنترۆڵکراوەکانە و سه‌رەڕای ئەوەش پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گشتیی گومرگه‌كانیشی پێسپێردرابوو.
رۆژی سێشه‌ممە 20-8-2019 به بڕیارێكی فوئاد حوسێن و به ره‌زامه‌ندی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گشتیی گومرگه‌كان دوورخرایه‌وه.