2019-08-21   632     
له سنوری قه‌ڵادزێ ته‌رمی ژنێك به‌خنكاوی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاره‌كه ده‌كرێت.
ئاوێنه: پۆلیسی راپه‌ڕین له‌وباره‌یه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه: "سه‌عات 8:25 خوله‌كی ئه‌مشه‌و 4 شه‌ممه ته‌رمی ژنێك به‌ناوی ( ز . ع . ح) له‌دایك بووی ساڵی 1974 پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه به حه‌بل خنكاوه".
رونیشكراوه‌ته‌وه: " ئه‌و ژنه دایكی چوار كچ و كوڕێكه و به‌وته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی باری ده‌رونی جێگیر نه‌بووه، پاش توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆاینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه."