ژنێكی عێراقی لەلایەن ئەفسەرێكی ئێرانییەوە لێیدەدرێت‌و بەغدا داوا دەدات تاران پۆزش بهێنێتەوە
  2019-08-22       973       

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند كە وەزارەتەكەیان بەبایەخێكی زۆرەوە لەمەسەلەی ئەو ژنە عێراقییە دەڕوانێت روبەڕوی لێدانێكی توند بوتەوە لەلایەن ئەفسەرێكی ئێرانییەوە لەفڕۆگەخانەی مەشهەدو داوا دەكات تاران پۆزش بهێنێتەوە.

ئاوێنە: ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند "عێراق بەوپەڕی رێزو میهرەبانییەوە مامەڵە لەگەڵ گەشتیارانی ئێرانی دەكات كە دێنە عێراق، بۆیە داواكارین رێوشوێنی پێویست بەرامبەر بەو ئەفسەرە وەربگیرێت‌و سزا بدرێت كە لەژنە گەشتیارێكی عێراقی داوە".


لێدان لەم ژنە عێراقییە رۆژی یەكشەممەی رابردو رویداوە، كاتێك لەكاتژمێر هەشت‌و نیوی ئێوارەدا ژنێكی نەجەفی تەمەن سەرو 50 ساڵا گەیشتوەتە فڕۆكەخانەی مەشهەدو لەلایەن ئەفسەرێكی ئێرانییەوە بەر چەپۆك‌و بۆكس دراوەو چەند شوێنێكی دەموچاوی شین كردوەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×