حزبە كوردییەكان 12 باڵوێزی عێراقیان بەردەكەوێت
  2019-08-22       617       

بەپێی ئەو پشك پشكێنەیەی لەعێراقدا پەیڕەو دەكرێت، حزبە سەرەکیەکانی كورد 12 یاڵوێزی عێراقیان بەردەكەوێت، كە پێشتر تەنها 8 باڵوێز بو.


ئاوێنە: بەپێی ئەو هەواڵانەی لەمیدیا عێراقیەكانەوە بڵاودەبنەوە، پشكی حزبە كوردییەكان لەنوێنەرایەتی دیبلۆماسی زیادی كردوەو 12 پۆستی باڵوێز بەر حزبە سەرەكیەكانی كوردستان دەكەوێت. 


تا ئێستا حزبە كوردییەكان خاوەنی 8 باڵوێز بون لەنوێنەرایەتی دیبلۆماسی عێراقدا لەوڵاتان، كە بریتیین لەباڵوێزخانەكانی سوید، ئیتاڵیا، ئۆكرانیا، هۆڵەندا، یۆنان، چین، ڤاتیكان، رۆمانیا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×