هێزەكانی رزگاریی عەفرین كوژرانی دو چەكداری میلیشیاكانی سەربە توركیای راگەیاند
  2019-08-22       417       

هێزەكانی رزگاریی عەفرین كوژرانی دو چەكداری میلیشیاكانی توركیای لە عەفرین راگەیاندو دەشڵێت؛ پێنج چەكدار و دو سەربازی توركیاش بریندار بون.

ئاوێنە: هێزەكانی رزگاریی عەفرین، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، رۆژی 20ی ئەم مانگە لە گوندی "ڤیلات"ی سەر بە ناحیەی "شەرا"ی عەفرین هێزەكانیان بۆمبێكی چێنراویان بە یەكێك لە بارەگا سەربازییە هاوبەشەكانی سوپای توركیاو میلیشیا هاوپەیمانەكانیدا تەقاندۆتەوە.

بەپێی بەیاننامەكە لەئەنجامی ئەو چالاكییەدا چەكدارێكی میلیشیاكان كوژراوەو یەكێكی دیكەش بریندار بوەو هەروەها دو سەربازی توركیاش بریندار بون.

لەبەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە رۆژی 21ی ئەم مانگە، هێزەكانیان لە كردەوەی تەقینەوەدا بارەگایەكی گروپی "حەمزە"یان لە گوندی "كیمارا"ی سەر بە ناحیەی "شێراوا"ی عەفرین كردۆتە ئامانج و لەئەنجامدا بارەگاكە خاپور كراوەو چەكدارێكی ئەو گروپە كوژراوەو چواری دیكەش بریندار بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×