عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت، دوای
ئەوەی چەندین گەندەڵی گەورەیان لەسەر خۆدزینەوە لە گومرگ و بەخشین لە گومرگ و
وەرگرتنی سەرانە ئاشكراكردوە، چەند بڕیار و رێنماییەك لەحكومەتەوە دەرچون بۆ رێگری
لەو گەندەڵیانە.
ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەڕونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە "گەندەڵی
و خۆدزینەوە لە گومرگ"، رایگەیاندوە"دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردو
به‌پێی چه‌ند به‌دواداچونێک چه‌ندین گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌مان له خۆدزینه‌وه له
گومرگ و به‌خشینی گومرگی و سه‌رانه وه‌رگرتن ئاشکرا کرد. دۆسیه‌که‌مان
ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان کرد، چه‌ند بڕیارێک
ده‌رکرا."
لە رونكردنەوەكەدا هاتوە"ئاشکرامان کرد ژماره‌یه‌ک کۆمپانیا به‌ناوی
ترانزێت بۆ سوریا کاڵا داخڵی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و گومرگ ناده‌ن، به‌مه‌ش چه‌ندین
ملیۆن دۆلار زیانیان له داهاتی ناوخۆ دابوو، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و
وه‌زاره‌تی دارایمان ئاگادارکرده‌وه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی گومرگ ڕا‌سپێردرا به‌ده‌رکردنی
چه‌ند ڕێنماییه‌ک. جێبه‌جێکردنی ئه‌م ڕێنمایانه ڕێگا له‌گه‌نده‌ڵیه‌کی گه‌وره ده‌گرێت
و چه‌ندین ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی... چاودێری جێبه‌جێکردنی
ده‌که‌ین. "
دەقی رونكردنەوەكە...
رونکردنه‌وه له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی و خۆدزینه‌وه له
گومرگ و ده‌رچونی چه‌ند بڕیار‌و ڕێنمایه‌ک.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی
مانگی ڕابردوو به‌پێی چه‌ند به‌دواداچونێک چه‌ندین گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌مان له خۆدزینه‌وه
له گومرگ و به‌خشینی گومرگی و سه‌رانه وه‌رگرتن ئاشکرا کرد.
دۆسیه‌که‌مان ڕه‌وانه‌ی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان کرد، چه‌ند بڕیارێک ده‌رکرا.
١-ئاشکرامانکرد ژماره‌یه‌ک کۆمپانیا به‌ناوی
ترانزێت بۆ سوریا کاڵا داخڵی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و گومرگ ناده‌ن، به‌مه‌ش چه‌ندین
ملیۆن دۆلار زیانیان له داهاتی ناوخۆ دابوو، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و
وه‌زاره‌تی دارایمان ئاگادارکرده‌وه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی گومرگ ڕا‌سپێردرا به‌ده‌رکردنی
چه‌ند ڕێنماییه‌ک. جێبه‌جێکردنی ئه‌م ڕێنمایانه ڕێگا له‌گه‌نده‌ڵیه‌کی گه‌وره ده‌گرێت
و چه‌ندین ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی... چاودێری جێبه‌جێکردنی
ده‌که‌ین.
٢-ئه‌و هێزه ئه‌منیه‌ی که به‌نایاسایی
پاره‌یان ورده‌گرت له خۆڵی ئاسنی و هه‌ندێک که‌ره‌سته‌ی دیکه، ڕێگریان لێکراو ئێستا
ئه‌و کاره نه‌ما.
٣-پێشتر سه‌دان کۆمپانیا به‌ناوی وه‌به‌رهێنان
له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه لێخۆشبوونی گومرگیان بۆ ده‌کرا، سه‌دان کۆمپانیاش
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه له گومرگ ده‌به‌خشران، ئه‌مه جگه له‌زیانگه‌یاندن
به داهات، زیانی له به‌رهه‌می ناوخۆیش دابوو، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و
وه‌زیری دارایی بڕیاری پێویستیاندا بۆ ئه‌م دۆسیه.
٤-به‌دواداچونێکی وردمانکردووه بۆ خاڵه
سنوریه‌کان کردوه، که به‌چه‌ندین ڕێگا له خاڵه سنوریه‌کان له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌کی
پڕ گه‌نده‌ڵو به‌ناوی کۆمپانیا پاره‌یه‌کی زۆر وه‌رده‌گیرێت.
کۆی به‌دواداچون
و به‌ڵگه‌کان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی.
ده‌یان دۆسیه‌ی
دیکه‌ی گه‌نده‌ڵیمان ئاماده‌کردوه‌و له ڕۆژانی ئاینده‌دا ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ست
به‌رپرسانی حکومه‌ت، تۆش هه‌ر زانیاریه‌کت هه‌بوو بۆ گه‌نده‌ڵی له هه‌ر دۆسیه‌یه‌کدا،
تکایه پێمانبگه‌یه‌نه باکاری له‌سه‌ر بکه‌ین.