مەرجەكانی بەشداریكردن لەزیادكردنی ئاشكرای فرۆشتنی ژمارە نایابەكانی تابلۆی هەڵەبجە ئاشكراكران
  2019-08-22       800       

پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ پێنجشەممە مەرجەكانی بەشداریكردنی هاوڵاتیانی لە زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتنی چەند ژمارەیەكی نایابی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگاكە ئاشكراكرد كە بڕیارە زیادكردنەكە لە رۆژی 16ی مانگی داهاتو بەڕێوەبچێت.

ئاوێنە: دوێنێ چوارشەممە لیژنەی باڵای فرۆشتنی ژمارە نایابەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە کۆبونەوەیەكدا بڕیاریدا ڕۆژی ١٦/٩/٢٠١٩ تابلۆکانی ژمارە ١-٩ بخرێتە زیادکردنی ئاشکراو سەرجەم ڕێکارەکان بگیرێتە بەر بەمەبەستی فرۆشتنیان بە پێی یاسای ژمارە ٣٢ ی ساڵی ١٩٨٦ و بۆ ئەو مەبەستەش لە بانگەواز لە ٢٧/٨/٢٠١٩ەوە دەست پێبكات تا ڕۆژی ١٥/٩/٢٠١٩.

ئەمڕۆش لە ئاگادارییەكدا كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە مەرجەكانی بەشداریكردنی هاوڵاتیانی لەو زیادكردنە ئاشكرایەدا بۆ فرۆشتنی تابلۆكانی ژمارە 1 تا 9ی جۆری تایبەتی خستۆتەڕو.

بەپێی مەرجی دوەمی ئاگادارییەكە پێویستە بەشداربو پێش دەستپێكردنی زیادكردنەكە بەڕێژەی لەسەدا 20ی نرخی خەمڵێنراو بۆ هەر ژمارەی تابلۆیەك، بارمتە دابنێت كە بەشداری زیادكردنی ئاشكرای ئەو ژمارەیەی تێدا دەكات.

دەقی ئاگادارییەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×