دەروازە سنورییەكانی عێراق: بەغدا هیچ دەسەڵاتێكی لە دەروازە سنورییەكانی هەرێمدا نییە
  2019-08-22       951       

سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، حكومەتی عێراق هیچ دەسەڵاتێكی لە دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستاندا نییە.

ئاوێنە: كاوم عوقابی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی "دیجلە"ی عێراقیدا رایگەیاند؛ چوار دەروازەی سنوریی وشكانی لەهەرێمی كوردستان بونیان هەیە لەگەڵ هەردو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی.

ئەوەشی خستەڕو كە پێنج دەروازەی دیكەی لە هەرێمی كوردستان هەن كە حكومەتی عێراقی دانی پێدانەناون و هەروەها 20 مەرزیش داخراون.

جەختیشی كردەوە كە دەسەڵاتی فیدراڵی عێراق هیچ دەسەڵاتێكی لە سەرجەم دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستاندا نییە.

سەبارەت بە داهاتی دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانیش عوقابی وتی"پارەكانی ئەو دەروازانەی هەرێم لە ساڵی 2003ەوە تا ئێستا لە تۆماری وەزارەتی دارایی فیدراڵدا تۆمارنەكراون، ناشزانین ئەو پارانە بۆ كوێ دەڕۆن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×