له‌ ماوه‌ی مانگێكدا 20 كۆڵبه‌ر كوژراون و بریندار بوون
  2019-08-23       437       

كۆڵبەرێکی دیکە لە سنوری ناوچەی شنۆ-ی رۆژهەڵاتی كوردستان بریندار کرا و بە ئەژمارکردنی ئەم حاڵەتە لەماوەی مانگێکدا ٢٠ کۆڵبەر بونەتە قوربانی.

ئاوێنە: بەپێی ڕاپۆرتێكی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە (٢١ی ئابی ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ”ناسر نوری“ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بریندار کراوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی کێلەشین کراوەتە ئامانج و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری نەغەدە کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگێكدا واتە لە 21ی مانگی رابردو تا 21ی ئەم مانگە لانیکەم ٥ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و ١٥ کۆڵبەری دیکەش بریندار بون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×