روانگەی سوری: كاروانێكی دیكەی چەك لەلایەن هاوپەیمانانەوە رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كرا
  2019-08-23       1099       

روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاشکرایکرد، ٢٠٠ بارهەڵگرى سەربازیی هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە ڕێگەى هەرێمى کوردستانەوە رەوانەى رۆژئاواى کوردستان کراون.

ئاوێنە: روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ کە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردوە، کاروانێکى چەک و کەرەستەى سەربازى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى کە لە نزیکەى ٢٠٠ بارهەڵگر پێکهاتوە، لە هەرێمى کوردستانەوە رەوانەى رۆژئاواى کوردستان کراوە، لە چوارچێوەى ناردنى هاوکارییە سەربازى و لۆجستییەکان بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە).

بەگوێرەی ئامارەکانى روانگەى سورى، دواى راگەیاندنى کۆتاییهێنان بە داعش لە ئازارى رابردودا، تا ئێستا دو هەزار و ٣٠٠ بارهەڵگر چەک و کەرەستەى سەربازى بە ٢٣ قۆناغ رەوانەى رۆژئاواى کوردستان کراون.

رەوانەکردنى چەک و کەرەستەى سەربازى لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ رۆژئاواى کوردستان، هاوکاتە لەگەڵ رێککەوتنى ئەمریکا و تورکیا بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام لە باکورى سوریا.


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×