کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
کوژرا.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٥ی
ئابی ٢٠١٩)، هیزە چەکدارەکانی ئێران لە سنورەکانی بانەو لە نزیک گوندی "سەرتەزێن"
دەستەیەک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللـەو لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.
ئەو کۆڵبەرەی لەئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا کوژراوە ناوی "سەلام ئەمینی"
خەڵکی گوندی "نەنۆڕ"ی بانەیە.
ناوبراو باوکی منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ بوە و ژنەکەیشی دو گیانە.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندوە کە ئەو کۆڵبەرە لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی
لێکراوە.