چۆن ئەمریکا ڕێگەی دا ئێران دەست بەسەر ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێ؟!
  2024-02-09       899       

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە : پشکۆ ناکام


...تایتڵی ئەم بابەتە ناوی ئەو کتێبەیە کە بەم دواییە لە نووسینی "بن رۆدس" دەرچوە ، ناوبراو لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە ساڵانی ٢٠١١-٢٠١٣ بەرپرسی مەلەفی سوریا بوە و دواتر مەلەفی وتووێژ لەگەڵ ئێران-ی دەربارەی دۆسییە ئەتۆمییەکەی وەرگرتوە..


"رۆدس" ئەڵێ لە "مسقط"ی پایتەختی سەلگەنەی "عومان" بە نھێنی زیاتر لە بیست جار لەگەڵ بەرپرسیارانی ئێرانی کۆبۆتەوە ، باس لەوە ئەکا کە"سەرۆک ئۆباما" بە شێوەیەکی سەیر ڕقی لە عەرەبە و ھەردەم بە ڕاوێژکارەکانی ئەووت کە: عەرەب ھیچ بیر و باوەڕ و شارستانیەتێکیان نیە و بیابان نشین و دواکوتوون ، لە بەرامبەرا بە ئاشکرا و بە چاکی باسی لە ئێران و سەرسامی خۆی بە شارستانیەتەکەی ئەکرد..، ئەو دووپاتی ئەکاتەوە کە "سەرۆک ئۆباما" لە ساڵی ٢٠١٠ وە دەستی کردبوو بە پەیوەندی کردن لەگەڵ ئێرانا دەربارەی تەماعە نەوەوییەکانی ، ئێران پێشنیازی کردوە کە بۆ ماوی "١٠"دە ساڵ چالاکییە نەوەوییەکانی ڕابگرێ بەرامبەر بە لابردنی سزاکانی لە سەریەتی و دەست کردنەوە لە جم و جۆڵ لە ھەموو ڕۆژھەڵاتی عەرەبیا ! ..و ئەوەش لە کۆتاییا ڕووی دا..
"رۆدس" ئەوە ئەگێڕێتەوە کە دوای لابردنی سزاکان لە سەری ئێران داھاتێکی زیاتر لە ٤٠٠ چوارسەد ملیار دۆلاری دەستکەوت ، زیاتر لە ١٠٠ سەد ملیاری چوو بۆ پشتگیریی ھەڵکشانی خۆی لە سوریا و عێڕاق و یەمەن لوبنان و ئەفریقا و مەغریبی عەرەبی.. ئەوەی جێ ی سەرنجە ئەو بەشەیە کە "بن رۆدس" لە کتێبەکەیا باس لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٣ ی عێڕاقە کە باس لەوە ئەکا "آیاد علاوی" لە ھەڵبژاردنانەیا بردییەوە و ئەمە ئێرانییەکانی زۆر قەڵس کرد بۆیە ھەڕەشەی ڕاگرتنی گفت و گۆ نھێنییەکانیان کردوە گەر "علاوی" ببێ بە سەرۆک وەزیران ، زۆر بە ڕوونی داوایان لە "ئۆباما" کردکە کارئاسانی بکا بۆ بۆ سەرخستنی "مالکی" بە دەسەڵات و پشتگیریی بکا ، ..ئەمەش ھاتە دی..
نووسەری ئەم کتێبە ئەڵێ: ئەوە "مالکی"بوو فەرمانی کردنەوەی دەرگای زیندانەکانی دەرکرد تا بەکرێ گیراوە ئێرانییەکانی سەر بە "القاعیدە" ھەڵبێن ، واتا ئەوانەی دواتر کاری دروست کردنی"داعش"یان پێ سپێرا و "مالکی"بوو کە بە ئەنقەست فەرمانی ھەڵاتنی سوپای لە "موسڵ"دا  و بە جێ ھێشتنی کەل و پەل و عیتادی سەربازیی بە بەھای زیاتر لە ٢٠ بیست  ملیار دۆلار..ھەر مالکی بوو بە ئەنقەست ٦٠٠ شەش سەد ملیۆن دۆلاری لقی موسڵی بانکی ناوەندی ھێشتەوە و بەمەش بەشداری کرد لە ھاتنی ٦٠٠ شەش سەد داعش لە ساڵی ٢٠١٤ و پێداویستییەکانیان لە پارە و تەقەمەنی مسۆگەر کرا بۆ ئەوەی زنجیرەی داعش و ئێران دەست پێ بکا و ڕووداوەکان بە دڵی ئێران بێ..!! "رۆدس" جەخت لەسەر ئەوە ئەکاتەوە کە "ئۆباما" ئاگای لەوە بوە کە ئێران داعش ئەجوڵێنێ و چاوپۆشی لێ ئەکرد و بیانوەکەش ئەوەیەکە "ئۆباما" ئەیویست ماوەی دەسەڵاتی بە "ڕێککەوتن"ێک کۆتایی پێ بێنێ و کە پێناویا ئانادەی ھەر باجێک بەە...و ئەمەش ساڵی ٢٠١٥ ڕووی دا..
لە ساڵی ٢٠١٣ ھێرشە کیمیاوییەکەی "الغوگ" کرا  و  "ئۆباما" ھەڕەشەی لێدانی ھێزەکانی ڕژێمی سوریای کرد ، ئێران دەست بەجێ نامەیەکی ھەڕەشەی نارد کە لە ووت و وێژەکان" مفاوەزات" ئەکشێتەوە ، نووسەری کتێبی "جیھان وەک خۆی" دوو پاتی ئەکاتەوە  کە دوای ئیمزا کردنی ڕێککەوتنە نەوەوییەکەی لە گەڵ ئێران "ئۆباما" بە یاریدەدەرەکانی ڕاگەیان : بە ھیچ جۆرێ باسی مەلەفی سوری نەکەن و بە یەک ڕستە ووتی : ئیشەکەمان جێ بەجێ کرد.....!!

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×