رێباز حەملان: سێ‌ موچەی فەرمانبەران بەسەر یەكەوە دابەش دەكەین
  2019-01-22       3869       

رێباز حەملان، وەزیری دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەگەر حكومەتی عێراق 317 ملیار دینارەكە بنرێت بۆ هەرێمی كوردستان ئەوا سێ‌ موچەی فەرمانبەران بەسەر یەكەوە دابەش دەكەن.


ئاوێنە: رێباز حەملان، وەزیری دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رۆژنامەی "زەمەن"ی وتوە  "ئەگەر بەغدا 317 ملیار دینارەكە بنێرێت سێ موچەی فەرمانبەران بەسەریەكەوە دابەشدەكەین، داوامان لە حكومەتی ناوەند كردوە بەسەریەكەوە پارەكەمان بۆ خەرج بكات، ئەگەر حكومەتی عێراق ئەو بڕە پارەیەی بەسەر یەكەوە بۆ هەرێمی كوردستان خەرج نەكرد ئەوا مانگانە یەكێك لەموچەكانی 11و 12ی ساڵی ڕابردو لەگەڵ موچەكانی ئەمساڵ خەرج دەكەین".



ئاماژەبەوەش دەكات ئەگەر هاتو پشكی هەرێم لەبودجەی ساڵی 2019ی عێراق بە 520 ملیار دینار جێگیركراو مانگانە ئەو بڕە پارەیە گەیشتە هەرێم، ئەوا ڕاستەوخۆ پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران لادەبرێت. 



 
 
 
 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×