رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چاوەڕی دەكرێت سبەی پێنجشەممە، تەواوکاری موچەی مانگی دو لەلایەن بەغداوە بنێردرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتو دەست بە دابەشکردنی موچە دەكرێت و سبەی لیستی دابەشكردنی موچە بڵاودەكرێتەوە.
ئاوێنە: رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو چوارشەممە، بە میدیای پارتی راگەیاند، وردبینیی لە کۆدی هێزەکانی پێشمەرگە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن چاودێریی دارایی هەرێمەوە تەواو کراوە و ڕەوانەی بەغدا کرا و چاوەڕێ دەکرێت سبەی تەواوکاریی موچەی مانگی دو بنێردرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتو دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت.
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند، مەسرور بارزانی "ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی چڕ و به‌رده‌وامدا بو بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه داراییه‌كانی موچه‌خۆرانی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فشارێكی زۆری خسته سه‌ر حكومه‌تی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی."
بەقسەی ڕێباز حه‌ملان "دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه‌ی موچه‌خۆران بابه‌تێك نییه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه بۆ سزادانی خه‌ڵك به‌كاربهێنرێت." دوپاتیشی كرده‌وه، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت هاونیشتمانیانی سزا بدات و موچه‌كانیان دوا بخات."
وتیشی "سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی شه‌وی ڕابردو له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندیدا بو و ڕه‌زامه‌ند بو كه موچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت و ناوه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به كۆد بنێردرێت، به‌ڵام داوا كرا ناوه‌كان له‌لایه‌ن چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وردبینی بكرێت."
ڕێباز حه‌ملان باسی له‌وه‌ش كرد، "سه‌رۆكوه‌زیران و ته‌واوی ستافه په‌یوه‌ندیداره‌كان شه‌وی ڕابردو تا به‌ره‌به‌یان نه‌خه‌وتون و سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی كاره‌كان بون بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه ده‌ستی ده‌ستی به موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێت و موچه دوانه‌كه‌وێت."
ڕێباز حه‌ملان ئومێدی خواست سبه‌ی پێنجشه‌ممه موچه‌ی ته‌واوكاریی موچە بگاته هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌كاری ته‌واوی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه بكات.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕونیشی كرده‌وه، "دابه‌شكردنی موچه له چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مدا به‌سه‌ر موچه‌خۆران دابه‌ش ده‌كرێت و سبه‌ی لیستی دابه‌شكردنی موچه بڵاوده‌كرێته‌وه."
وتیشی، "سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نوسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی دادگای فیدراڵی كردوه سه‌باره‌ت به ڕونكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كان له‌باره‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان."
وتیشی"ناردنی موچه بۆ مانگی سێ و مانگه‌كانی دیكه‌ش به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی هه‌مو موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت." هه‌روه‌ها وتی، "سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئه‌م بابه‌ته ڕێككه‌وتنێكی نوێی له‌گه‌ڵ سودانی كردوه."
بەقسەی ڕێباز حه‌ملان "ئه‌و ده‌ستكه‌وته و لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتنه نوێیه، ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه بۆ ئه‌مه‌ریكا، نه‌خاسمه كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێت سودانی كێشه‌ی موچه و كێشه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات."