پێشەوا هەورامانی: لیستی موچەی مانگی سێ بە پلەبەرزكردنەوەوە بۆ بەغدا دەنێردرێت
  2024-03-27       301       

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی موچەی مانگی سێ بە پلەبەرزکردنەوەوە بۆ بەغداد دەنێردرێت.

ئاوێنە: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو چوارشەممە، لەبارەی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بە کەناڵ8ی راگەیاند، هەمو بڕیارەکان لەناو ئەنجومەنى وەزیران پشتیوانى کران و هیچ کەسێک لەگەڵ ئەوە نەبو موچە بەو بڕە پارەیەى لە بەغدادەوە نێردراوە دابەشبکرێت.

وتیشی، بەڵێندراوە و رێککەوتن کراوە کە موچەى هێزى پێشمەرگە و ئەوانەى دیکە کە نەنێردراوە بنێردرێت بۆ هەرێمى کوردستان سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندى بەردەوامدا بوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانى عێراق و لێکتێگەیشتنى باش کراوە.

لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، پێشەوا هاورامانی وتی، لیستى مانگى سێی موچەی فەرمانبەران بە پلە بەرزکردنەوەوە رەوانەى بەغداد دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×