پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو
  2024-03-30       157       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات لە 48 سەعاتی داهاتودا ئاسمانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا بێت و پلەكانی گەرماش بەرزببنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لە تۆمارکراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، دیسان ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 26، سلێمانی: 24، دھۆک: 25، کەرکوک: 28، ھەڵەبجە: 25، سۆران: 23، گەرمیان: 30 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×