لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوه‌وه‌و نرخى ئه‌مپێرى موه‌لیده‌كان دیاریكرا، به‌گوێره‌ى نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 40 دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 13 بۆ 14 هه‌زار دینار ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندوه، هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە(7)ى بەیانى بۆ (1)ى شەوە، نرخى ئەمپێریان له‌نێوان 15 هه‌زارو 500 دینار بۆ 17 هه‌زار دینارە، به‌ڵام ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان 19 هه‌زارو 500 دیناره.
كاره‌باى سلێمانى ده‌ڵێت:"كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی نیسان بەمشێوەیە دەبێت، لەمڕۆوە تا یەكەم ڕۆژی جەژن ڕۆژانە لەكاتژمێر (1:00)ى پاشنیوەڕۆ تا (5:00)ى به‌ره‌به‌یان كارده‌كه‌ن، ڕۆژانی جەژن كاركردنیان 24 كاتژمێری دەبێت‌و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویسته كارەبا بدەن به‌هاوڵاتییان، دوای جەژنیش تا كۆتایی مانگی نیسان ڕۆژانە لەكاتژمێر (12:00)ى پاشنیوەڕۆ تا (1:00)ی شەو كاردەكەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تا 8:00 ى بەیانى کاردەکەن، بەڵام رۆژانی هەینی‌و شەممان بەیانیان كارناكەن لەبری ئەوە كاتژمێر (11:00)ی پێشنیوەڕۆ كاردەكەن".