دەم پارتی هەر ١٤ شارەوانییەکەی “وان”ـی بەدەستهێنا
  2024-04-01       467       

دوای هەڵبژاردنی دوێنێ شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، ڕاستەوخۆ دەستکرا بە جیاکردنەوەی دەنگەکان و بە پێی ئەنجامە بەراییەکان، دەم پارتی هەر ١٤ شارەوانییەکەی “وان”ـی بەدەستهێنا و جارێکی دیکە مۆری کوردستانییبوونی لە ناوچەکە دا.

دوێنێ هەڵبژاردنى شارەوانیەکان لە باکوورى کوردستان و ناوچەکانى دیکەى تورکیا بەڕێوەچوو.

دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکە، دەستکرا بە جیاکردنەوەی دەنگەکان لە تەواوی تورکیادا، بە پێی ئەنجامە بەراییەکان دەم پارتی لە کۆی ١٤ شارەوانی گەورە شاری وان، هەر ١٤ شارەوانییەکە و بە ڕێژەی ٥٥.٤٨٪ دەنگەکانی بەدەستهێناوە، جارێکی دیکە مۆری خۆی لە کوردستانییبوونی ناوچەکە دا.

هەرچەندە ئاکەپە دەیوویست بە هەرجۆرێک بێت وان لە دەستی کوردان دەربهێنرێت و بەردەوام لەناو پیلانگێڕیی و درووستکردنی ئاڵۆزییدا بوو، بەڵام تەنها ٢٧.١٥٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا و تووشی شکستی گەورە بوو.

هەرچەندە لە هەڵبژاردنی ٢٠١٤، کورد توانی لە وان سەرکەوتووبێت و شارەوانیی ناوچەکە بەدەستبهێنێت، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦ قەیومیان لە جێگەی دانا و تا هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٩ سێ سەرۆک شارەوانییان گۆڕی، جارێکی دیکەش لە ساڵی ٢٠١٩ گەلی کورد پۆستی شارەوانییەکەی بەدەستهێنا، بەڵام لە ١٩ـی ئابی هەمان ساڵ بۆ جاری دووەم قەیوم دانرا.

لە هەڵبژاردنی ٣١ـی ئاداری ئەمساڵ، دەم پارتی بە جیاوازییەکی زۆر شارەوانی گەورەی وانی بەدەستهێنا لەگەڵ ١٣ شارەوانیی دیکەی شارۆچکەکاندا.

ئەو ١٣ ناوچەیەی کە دەم پارتی لە وان بەدەستیهێناوە:

مکس

ئەلباک

ئەبەخ

شاخ

ئارتەمێتان

ئەردیش

وەستان

پایزاڤا

ڕێیا ئارمووش

بەگری

سەرای

تووشبا

قەلقەلی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×