کۆشکی سەرۆکایەتى ڕووسیا ناسراو بە کریملن لە بارەی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکانە، دەشڵێن، ئیسرائیل بەو هێرشە بەردەوامانەی سنووری دەسەڵاتەکانى ئێرانی بەزاندووە.
کۆشکی سەرۆکایەتى ڕووسیا ناسراو بە کریملن لە بارەی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەى کۆشکی سەرۆکایەتى ڕووسیا ناسراو بە کریملن ئەوە خراوەتەڕوو، هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکانە.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، ئیسرائیل بەو هێرشە بەردەوامانەی سنووری دەسەڵاتەکانى ئێرانی بەزاندووە.
جێگەی ئاماژەیە، شەوی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشی كردە سەر كونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و بەهۆیەوە محەمەد ڕەزا زاهدی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران و پێنج كەسی دیكەش كوژران.