کۆمیسیۆن لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕوونکردنەوە دەدات
  2024-04-03       737       

جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند "کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان".

ئاوێنە: غەلای دەشڵێت "وەرگرتنى ناوى کاندید و لیستەکان کۆتاییهاتووە و رێگە بە تۆمارکردنى ناوى نوێ و کشانەوەى کاندید و هاوپەیمانییەکان نادرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ داواکارییەکیان بۆ دواخستنى هەڵبژاردن بەدەست نەگەیشتووە و "دواخستنى هەڵبژاردن لەدەستى سەرۆکى هەرێمى کوردستاندایە"

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×