بڕیار رەشید: ئەگەر وەفدی هەرێم کارئاسانی بکات هەفتەی داهاتوو مووچە دابەشدەکرێت
  2024-04-03       222       

بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، گەر وەفدی هەر‌ێم لەگەڵ بەغداد هەماهەنگی بکات هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئازار دابەشدەکرێت.

بڕیار رەشید باسیلەوەکرد، دوای چەندین سەردان و پەیوەندیی بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵ تێگەیشتین لەوەی ناردنی مووچەی مانگی سێ لە چەند رۆژی داهاتوو پەیوەستـە بە هەماهەنگی وەفدی هەرێم لەگەڵ بەغداد.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەو وەفدەی ئێستا لەبەغدادە کارئاسانی بکات و هەماهەنگ بێت لەگەڵ بەغداد پێش جەژن لەهەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی سێ دەنێردرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×