پێش جەژن موچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت
  2024-04-03       138       

وەزیری پەروەردەی هەرێم ئاشكرایكرد، بەر لە جەژنی رەمەزان، موچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەكرێت.

ئاوێنە: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەبارەت بە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە زوترین کات و پێش جەژن شایستە داراییەکانیان خەرج بکرێت.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە، کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.

بەپێی رێنمایی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش  250-400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×