وەزارەتی دارایی هەرێم: بەمزوانە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی سێ دەكەین
  2024-04-03       433       

بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، بەمزوانە دەست دەكەن بە دابەشكردنی موچەی مانگی سێی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم.

ئاوێنە: محەمەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاند "بەمزوانە لەگەڵ گەیشتنی بڕی پارەی پێویست لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، دەست دەکەین بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئادار (سێ)ـی فەرمانبەر و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی، فەرمانگەی ژمێركاریی وەزارەتەكەیان بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەستیكرد بە پارەداركردنی موچەی دامەزراوە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی شوبات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×