نێچیرڤان بارزانی و پلاسخارت تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن
  2024-04-03       195       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و جێنين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق، لە كۆبونەوەیەكی نێوانیاندا تاوتوێی هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ "لابردنى به‌ربه‌سته‌كان"ى به‌رده‌م پرۆسه‌ی هەڵبژاردن‌ و "دڵنيابون له‌ به‌شداريى هه‌مو لايه‌نه‌كان" دەكەن.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ جێنين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق، دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان تاوتوێ كرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"هه‌ردولا هاوڕا بون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر تێبينيى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ لابردنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌و دڵنيابون له‌ به‌شداريى هه‌مو لايه‌نه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنداو له‌مبار‌يه‌وه‌ بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداو دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ردولا بۆ چاره‌سه‌ركردنيان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×