وەزارەتی دارایی: لەگەڵ گه‌یشتنی موچه‌ی مانگی 3 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كه‌ین و ڕۆژانی جه‌ژنیش به‌رده‌وام ده‌بین
  2024-04-03       243       

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ژمێركاری لە وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم دەڵێت، چاوەڕێین بەغدا پارەی موچەی مانگی سێ بنێرێت، لەگەڵ گەیشتنی پارەكە پێش جەژن دەست بە دابەشكردنی دەكەین و رۆژانی جەژنیش بەردەوام دەبین.

ئاوێنە: محه‌مه‌د عه‌بدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ژمێركاری لە وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە میدیای پارتی راگەیاند"ئەمڕۆ 353 ملیار دینار بۆ تەواوكاریی موچەی مانگی دو خرایە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان. سبەی پێنجشەممە دابەشكردنی موچەی مانگی دو كۆتایی دێت."

وتیشی"ئێمە چاوەڕێین پارەی مانگی سێشمان بەدەست بگات، لیستی موچەی مانگی سێمان بەشێوازی كاغەزی و ئەلیكترۆنیش رادەستی بەغدا كردوە بۆ ئەوەی كە پارە هات پێش جەژن دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی سێ بكەین و لە رۆژانی جەژنیش بەردەوام بین."

جەختیشی كردۆتەوە كە لەگەڵ گەیشتنی موچەی مانگی سێ یەكسەر دەست بە دابەشكردنی دەكەن.

وتیشی، چاوەڕێین بۆ موچەی مانگی سێ پارەكەمان بە یەك گوژمە یا بە دو گوژمە بۆ بنێردرێت بۆ ئەوەش قسەمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ كردوە بۆ ئەوەی موچەی مانگی سێ وەك موچەی مانگی دو دوانەكەوێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان وەفدی دانوستانكاریی هەرێم لەگەڵ بەغدا كراوە، نابێت موچەی هێزە ئەمنییەكان دوابخرێت و دەبێت لەگەڵ موچەی وەزارەتە مەدەنییەكان بنێردرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×