دادگای فیدراڵی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵایەکی وەهاب هەڵەبجەیی کۆدەبێتەوە
  2024-04-04       363       

بڕیارە دادگای فیدراڵی عێراق رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لەسەر سكاڵایەكی وەهاب هەڵەبجەیی كۆدەبێتەوە کە لەسەر سەرۆکی پەرلەمان تۆماریکردووە.

بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدراڵی عێراق بێت، رۆژی یەکشەممە 7ی نیسانی 2024 دادگاکە لەسەر سكاڵایەكی وەهاب هەڵەبجەیی كۆدەبێتەوە  تایبەت بە یاسای رووبەرووبونەوەی تیرۆر كە لەپەرلەمانی كوردستان دەرچووە، لە سكاڵاكەیدا داوای كردووە دادگا بڕیار بدات بە نادەستوری بوونی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2006ی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە (یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان).

هەروەها وەهاب هەڵەبجەیی لە سکاڵاکەدا داوایکردووە، هەر بڕیارێك لە سەربنەمای ئەو یاسایە لە دادگاكانی هەولێر دەركراون، بە نایاسایی و بەتاڵ لەقەڵەم بدرێت.

 لە رۆژی 4/6/2023 دادگای هەولێر لەسەر كەیسی هاوكار جاف بەپێی یاسای رووبەرووبنەوەی تیرۆر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ وەهاب هەڵەبجەیی و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی دژەتیرۆر دەركرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×