رونكردنەوەی دەزگای ئاسایش لەبارەی شەڕەكەی گوڵەخانە
  2024-04-05       626       

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لە شەڕەكەی شەوی رابردوی گوڵەخانەدا كە لەنێوان هێزەكانی محەمەد حاجی مەحمود و عەبدوڵا حاجی مەحمود رویدا، كەسێك كوژرا و چوار كەسی دیكەش برینداربون. دەشڵێت، بكوژەكە لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراوە.

ئاوێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێم لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"ئێوارەی 4/4/2024 لە گوندی (گوڵە خانە) پاش ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی چەکداری لە نێوان هێزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕویدا، بوە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربونی 4 کەسی دیکە."

ئاماژەی بەوەشداوە"هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بکوژەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکرا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×