بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم: هەفتەی داهاتو بەخێرایی دەست دەكەین بە دابەشكردنی موچە
  2024-04-05       398       

بەڕێوەبەری گشتی دیوان له‌ وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، لە هەفتەی داهاتو بە خێرایی دەستدەکەین بە دابەشکردنی موچەی مانگی سێ و ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی چوار.

ئاوێنە: هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوان له‌ وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، "لە هەفتەی داهاتو بە خێرایی دەستدەکەین بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئادار و ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی نیسان، بەڵی نیسان یەعنی چوار، دەستی پێکردوە".

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كرد، بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە خەرجكردنی پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی مەدەنی، کەمئەندامان و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال، گرێبەستەکانی هەرێم.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×