ئاسایش: باندێكی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر لە روبەڕوبونەوەیەكی چەكداریدا لە رانیە دەستگیركران
  2024-04-05       174       

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، باندێكی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر لە روبەڕوبونەوەیەكی چەكداریدا لە رانیە دەستگیركران و دەستیش بەسەر چوار كیلۆگرام ماددەی هۆشبەرو 300 دەنك حەبدا گیرا.

ئاوێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"لەڕۆژی 2/4/2024 دوای بەدواداچون و چاودێکردن، هێزەکانی ئاسایش لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانیان 4 تۆمەتباری بازرگانیی ماددەی هۆشبەر لەڕوبەڕوبونەوەیەکی چەکداریدا لە ڕانیە دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی سێ کیلۆ و نیو ماددەی کریستاڵ و بڕی 300 دەنک حەبی تڕاماڵ و 500 گرام شیلەی تلیاک و دو ئۆتۆمبێل كە بۆ گواستنەوەی ماددەکان بەکاردەهێنران."

ئاسایش وتوشیەتی، لەئێستادا تۆمەتبارەكان بە ماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×