لە هەولێر تەقە لە بەرپرسێكی سۆسیال دیموكرات كراو بریندارە
  2024-04-06       441       

درەنگانی شەوی رابردو لە هەولێر تەقە لە جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دوی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كراو بەهۆیەوە بریندارە.

ئاوێنە: ئیبراهیم حەسەن، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دوی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لەدوای تەقەلێكردنی بە میدیای رەسمی حزبەكەی وت، سەعات 12:30 خولەكی شەو، كاتێك لە مەڵبەندەوە گەڕاوەتە بەرەو ماڵەوە، لەلایەن چەكداری نەناسراو بەسەر ماتۆڕسكیلێكەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلەكەی كراوە، چوار فیشەك بەر ئۆتۆمبێلەكەی كەوتون و فیشەكێكیش بەر قۆڵی كەوتوەو تەقەكەرەكە هەڵاتوە.

ئیبراهیم حەسەن وتی، ئێستا رەوشی تەندروستیم باش و جێگیرە.

ئەوەشی خستەڕو، هێزە ئەمنییەكان لەبارەی روداوەكە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردوە بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تەقەكەرەكە تا رادەستی یاسا بكرێت.

جەختیشی كردەوە، هیچ كێشەیەكی كۆمەڵایەتیم لەگەڵ هیچ كەسێك نەبوەو نییەو لام سەیرە تەقە لە من دەكرێت.

هەروەها وتیشی، هێزە ئەمنییەكان لەبارەی روداوەكەوە وتەیان لێ وەرگرتوم و سكاڵای یاساییم تۆماركردوە.

ئەو بەرپرسەی سۆسیالیست داواشی لە هێزە ئەمنییەكان كرد بەزوترین كات تەقەكەرەكە بدۆزنەوەو دەستگیری بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×