بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغدا
  2024-04-06       571       

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەردانێك گەیشتە بەغدا.

ئاوێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكی یەكێتی، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، بافڵ تاڵەبانی "له‌و سه‌ردانه‌یدا چه‌ندین كۆبونه‌وه‌و دیداری سیاسیی گرنگی سه‌باره‌ت به‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردو موچه‌خۆران و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێت."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك گەیشتە بەغدا.

سەرۆكایەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وتی، له‌ میانی سه‌ردانه‌که‌یدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ د.له‌تیف ڕه‌شید سه‌رکۆمار و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ کۆده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌شداری له‌ کۆیونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ئیدارەی ده‌وڵه‌ت و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا ده‌کات.

ئاماژەی بەوەشدا، له‌ دیدار و کۆبونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ و به‌رپرسانی باڵای عێراق، نێچیرڤان بارزانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا و دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند پرسێکی دیکه‌، تاوتوێ ده‌کات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×