"بەغداد ئامادەیە پارە بۆ پلەبەرزکردنەوەی‌ فەرمانبەرانی‌ هەرێمی‌ کوردستان خەرجبکات"
  2024-04-06       458       


به‌وته‌ی‌ ئەندامێكی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق، بەغداد ئامادەیە پارە بۆ پلەبەرزکردنەوەی‌ فەرمانبەرانی‌ هەرێمی‌ کوردستان خەرجبکات، چونکە جۆرێک لەرێککەوتنی‌ سیاسی‌ کراوە.

ئاوێنه‌: کاروان یاروەیس، ئەندامی‌ ئەنجوومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی‌ بڕیارەکەی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ عێراق، مووچەخۆرانی‌ هەرێمی‌ کوردستان وەکو موچەخۆرانی‌ عێراق دەبێت لەکاتی‌ خۆیدا مووچە وەربگرن.

وتیشی، بەغداد دەزانێت لیستی‌ مووچەی‌ فەرمانبەرانی‌ هەرێمی كوردستان گۆڕانکاری‌ تێدا دەبێت، کە بەرزەمووچەو سەرەمووچە بۆ فەرمانبەران دەبەسترێت، بەغداد ئامادەیە ئەو پارەیە خەرجبکات، چونکە جۆرێک لە رێککەوتنی‌ سیاسی‌ کراوە.

 بەگوێرەی‌ بڕیارەکەی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ عێراق، حکومەتی‌ عێراق مووچەی‌ مووچەخۆرانی‌ هەرێمی‌ کوردستانی‌ بۆ مانگی‌ شوبات و ئازار رەوانە کردووەو وەزارەتی‌ دارایی‌ هەرێمی‌ کوردستانیش پاش جەژنی‌ رەمەزان ئامادەکاری‌ دەکات بۆ رەوانەکردنی‌ لیستی‌ مووچەی‌ مانگی‌ نیسان بۆ بەغداد، کە بڕیارە لیستی‌ مووچەی‌ مانگی‌ ئایار بە پلەبەرزکردنەوەوە رەوانە بکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×