ئەندامێکی دەستەی ناکۆکی لە مامۆستایان: سێ مووچەکەی ساڵی ٢٠٢٣ دەدرێتەوە بە فەرمانبەران
  2024-04-08       470       

حکومەتی عێراق لەنوسراوێکدا بۆ نوسینگەی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، پابەندی خۆی بە یاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ دەربڕیوە، هەروەها پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەربڕیوە دەربارەی خەرج کردنی ٣ موجە نەدراوەکەی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣.

سامان عەلی ئەندامی دەستەی داکۆکی لەمامۆستایان وفەرمانبەران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق به‌گوێره‌ى نوسراوێك كه‌ واژۆى به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقى له‌سه‌ره‌و ئاراسته‌ى ئاراسته‌ى ئه‌میندارێتى په‌رله‌مانى عێراق كراوه‌، لارینه‌بون‌و نیشاندانى ڕه‌زامه‌ندى خۆى خستوه‌ته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌خه‌رجكردنى سێ موچه‌ى نه‌دراوى ساڵى 2023ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان.

هاوکات بە گوێرەی نوسراوه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق ئه‌وه‌ ڕونکراوەتەوە کە  "پابەندی خۆمان بەیاسای بودجە بۆ ساڵەکانی 2023و 2024و 2025 ده‌رده‌بڕین، هه‌ربۆیه‌ ڕه‌زامه‌ندین به‌خه‌رجكردنى سێ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كه‌ له‌ساڵى 2023دا نه‌دراون".

 هەر لەم بارەیەوە پەرلەمانتاری عێراق سۆران عومەر،دەڵێت بەگوێرەی بریارەکانی دادگای فیدراڵی و حکومەتی عێراق پێویستە حکومەتی هەرێم چەند خاڵێک جێبەجێبکات:

١- گێڕانەوەی سێ موچە نەدراوەکەی مانگەکانی ١٠-١١-١٢ی ساڵی ٢٠٢٣ کەبەپێی دواین وەڵامی نوسینگەی سەرۆک وەزیران لەسەر ئەو سێ موچە دەڵێ پابەندە بەیاسای بودجەو بڕیاری دادگای فیدراڵی، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت ئەو موچانە بدرێت.

٢- هاوتاکردنی موچەی خانەنشینان بەکارکردن بەیاسای ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق کەبڕیاری دادگای فیدراڵیش لەم بارەوە دەرچووە.

٣- دەسپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی بەگێڕانەوەی جیاوازی موچەکانیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×