به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بارانبارین له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم به‌رده‌وامی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش رو له‌نزمبونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاسمانی هه‌رێم به‌گشتی هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی تاوه باران و هه‌وره بروسكه له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ، پێشبینیده‌كرێت بری دابارین زیاد بێت به‌تایبه‌تی له‌ناوچه شاخاوییه‌كان و سه‌نته‌ری شاره‌كانیش دهۆك و هه‌ولێر و به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌كاته‌كانی ئێواره".
سه‌باره‌ت به بری دابارینی پێشبینی كرا‌و بۆ 24 كاتژمێر بۆ ناوچه‌كان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
- پارێزگای دهۆك به‌گشتی 4 بۆ 8 ملم و ناوچه شاخاویه‌كان و ئیداری زاخۆ كه‌مێك زیاترده‌بێت 8 بۆ 12 ملم ده‌بێت.
- سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری 2 بۆ 4 ملم و ئیداره‌ی سۆران رێژه‌كه زیاتر ده‌بێت بۆ 4 بۆ 8 ملم
- سه‌نته‌ری شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه وه ئیداره‌ی گه‌رمیان 1 بۆ 4 ملم و ئیداره‌ی راپه‌رین و ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره 4 بۆ 8 ملم
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 1-3 پله نزمتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ، مه‌ودای بینینیش 7-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و له‌كات و شوێنی دابارین 4 - 5 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی ئاشكرایكردوه، سبه‌ی سێشه‌ممه باران بارین به‌رده‌وامی ده‌بێت به‌جۆرێك بری باران بارین زیاتر ده‌بێت به‌راورد به ئه‌مڕۆ له‌كاته‌كانی به‌یانی لێزمه باران بروسكه و ره‌شه‌با ده‌بێت، سه‌ره‌تا له‌ناوچه‌كانی بادینان ده‌ستپێده‌كات پاشان ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه ده‌گرێته‌وه.
بری دابارینی پێشبینی كرا‌و بۆ 24 كاتژمێر بۆ ناوچه‌كان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
- پارێزگای دهۆك به‌گشتی 12 بۆ 18ملم وه ناوچه شاخاوییه‌كان و ئیداری زاخۆ زیاتر ده‌بێت 24 بۆ 30 ملم ده‌بێت.
- سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری 8 بۆ 12 ملم ده‌بێت و ئیداره‌ی سۆران رێژه‌كه بۆ 12 بۆ 18 ملم ده‌بێت.
- سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری 6 بۆ 8 ملم و بۆ شاری هه‌له‌بجه 1 بۆ4 ملم و ئیداره‌ی گه‌رمیان 6 بۆ 8 ملم و ئیداره‌ی راپه‌رین و ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كانی ئه‌م ده‌فه‌ره 12 بۆ 18 ملم پێشبینی ده‌كرێت.
له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌رۆ ئه‌گه‌ری ره‌شه‌با هه‌یه له‌ناوچه‌كانی باشوری خۆرئاوای هه‌رێم بۆ سه‌روی 50 كم /س بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر : 26
سلێمانی : 24
دهۆك : 22
زاخۆ : 23
هه‌ڵه‌بجه : 23
كه‌ركوك : 29
سۆران : 20
حاجی ئۆمه‌ران : 10
گه‌رمیان : 32