لە عەفرین چوار کەس ڕفێندران و بە سەدان داری زەیتوونیش بڕاوەتەوە
  2024-04-08       144       

تورکیا، چوار کەسی دیکەی لە عەفرینی داگیرکراو ڕفاندووە کە دوانیان بران، هەروەها نزیکەی ٤٥٠ داری زەیتوونیشی بڕیوەتەوە.

بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەک، سوپای تورکیا و چەتەکانی لە سەرەتای مانگی نیساندا چوار هاوڵاتییان لە شاری عەفرینی داگیرکراو ڕفاندووە.

هەر بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، ناوی کەسە ڕفێندراوەکان بەم شێوەیەن، مەحمود سەبری عەبدوڵا، لە گوندی جەلەمەی ناوچەی جندرێس، دووبرا بەناوەکانی فیراس نوری حۆبا و جەواد نوری حۆبا کە دانیشتووی عەفرینن، ڕێناس ڕەشید محمەد لە گوندی شێخ ئورزی ناوچەی بلبل.

هەروەها سەرچاوە هەرێمییەکان ئاماژەییان بەوەکردەوە، وێرای ڕفاندنی هاوڵاتییان، تورکیا دەستی داوەتە بڕینەوەی دار و تێکدانی ژینگەی سنوورەکە و لە ناوچەی بلبل ٤٤٥ داری زەیتوونیان بڕیوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×